AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٩ ٢٠:٣٠

کام وڵاتانی جیهان سبەینێ جەژن دەگرن

کام وڵاتانی جیهان سبەینێ جەژن دەگرن

ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی سبەینێیان وەک یەکەم ڕۆژی شەوال و جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سعوودیە، قەتەر و ئیمارات، هەرێمی کوردستان و سوننەی عێراق سبەی یەکشەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی شەوال و جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاندووە.

هەریەک لە ئیمارات و سووریا و عێراقی سوننەش جەژنی ڕەمەزانیان ڕاگەیاند.

نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی، مەرجەعی ئایینی شیعە لە عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە جەژنی ڕەمەزانە.

عومان هەروەها ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا بینینی مانگی هیلال لەو وڵاتە پشتڕاست نەکراوەتەوە و بەو هۆیەوە جەژنی ڕەمەزان ڕۆژی دووشەممە دەبێت.

هەروەها حکومەتی فەلەستین سبەینێی وەک جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند، بەڵام ئوردن ڕایگەیاند کە ڕۆژی دووشەممە دەبێتە جەژنی ڕەمەزان لە وڵاتەکەدا بەهۆی نەبینینی مانگی هیلالییەوە. هەروەها برۆنێی و مالیزیا ڕۆژی دووشەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی شەوال ناساند.

هەروەها لوبنان و بەحرەین سبەی یەکشەممەیان وەک جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند.

News ID 54440

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha