AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٩ ٠٨:١٨

سەردار تەنگسیری: ئەمریکا غەڵەتێک بکات ئەوا وەڵامی یەکلایی وەردەگرێت

سەردار تەنگسیری: ئەمریکا غەڵەتێک بکات ئەوا وەڵامی یەکلایی وەردەگرێت

سەردار تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین ڕایگەیاند: ئەگەر فەرمانی داخستنی تەنگەڵانی هورموز بدرێت و ئەمریکا غەڵەتێک بکات ئەوا وەڵام یەکلایی دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران وتی: ئێران بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادەیە و هیچکات سەبارەت بە تواناییە سەربازییەکانی خۆی لەگەڵ کەسێک دانوستان ناکات.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: لە ئەمریکاوە بگرە تا هەر وڵاتێکی دیکە ئەبێ بزانێت کە ئێمە نە لە هەڕەشە دەترسێین و نە لە مەرگ و بۆ هەموو شتێک ئامادەین، هەر کەسێک بیەوێت گورز لە ئێمە بدات دەچێتە نێو زەلکاوێکەوە کە تێیدا نوقم دەبێت.
فەرماندەی هێزی دەریایی سپا بە ئاماژە بە ئامادەیی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورموز زیادی کرد: ئێران دەتوانیت هەر بنکەیەک لە هەر شوێنێکی گۆی زەویدا بکاتە ئامانج، دوژمن لە هەر بنکەیەکەوە کە هێرشمان بکاتە سەر ئەوا گورزێکی قایم دەخوات.
هەروەها وتیشی کە ئێمە لە پێشەوە خۆمان بۆ ئەم دۆخە ئامادە کردووە، ترامپ ناتوانێت بۆ ئێران دەمدرێژی بگات.
News ID 54434

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha