AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٨ ١٥:٢٤

قاڵیباف: گەردەلوولی ئەقسا خاڵێکی وەرچەرخان و هەوڵ بۆ بەرگری ڕەوا بوو

قاڵیباف: گەردەلوولی ئەقسا خاڵێکی وەرچەرخان و هەوڵ بۆ بەرگری ڕەوا بوو

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: گەردەلوولی ئەقسا خاڵێکی وەرچەرخان و هەوڵ بۆ بەرگری ڕەوا لە بەرانبەر جەنایەتەکانی ئەمریکا، بریتانیا و ئیسرائیل بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کۆڕی خەڵک لە زانکۆی تاران بە بۆنەی ڕۆژی قودس وتی: بێ گومان ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا خاڵێکی وەرچەرخان و هەوڵ بۆ بەرگری ڕەوا لە بەرانبەر جەنایەتەکانی ئەمریکا، بریتانیا و ئیسرائیل بوو.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو ئۆپراسیۆنە زۆر تایبەت لە بەرانبەر ئەو هەموو جەنایەتە و وەڵامی جەنایەتگەلێک بوو کە لە دژی گەلی فەلەستین ئەنجام درا.


قاڵیباف وتی: دەسخۆشی حزبوڵڵا و خەڵکی ئازیزی ئێران لە سەرتاسەری وڵات لە شار و گوندەکان دەکەین کە بۆ بەرگری لە فەلەستین و ئۆمەتی ئیسلامی دەکەین کە لە ڕۆژی ڕێپێوانی ڕۆژی قودس بەشداریان کرد. ئەو بەشدارییە بێ گومان یەکێک لە بەنرخترین چاکەییەکانە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە پرسی فەلەستین و گەلی فەلەستین لە دەیەکانی ڕابردوو و ساڵانێکی دوور و درێژدا چیرۆکێکی پڕ لە خەم بۆ ئۆمەتی ئیسلامی و جیهانی ئیسلامی و بە ئیمانان و بۆ هەموو مرۆڤەکان و کۆمەڵگای مرۆڤایەتیە، وتی: ئەو ڕووداوە کە بە سەر گەلی فەلەستیندا تێپەڕی چ چ بۆ ئەمڕۆ و چ بۆ داهاتوو و سبەینێ وانەیە. پێشێل کردنی مافی گەلی فەلەستین و ساختەکاری بۆ گەلێک بە جەنایەتێک کە بە خراپترین شیوە لە ڕێگای کۆمەڵکوژی، زیندانی کردن، تیرۆر، ئەشکەنجە ، کوشتنی ژنان و منداڵان ئەنجام درا و ستەم لە گەل و ئەو کۆمەڵگایە کرا، تەنانەت دژی ئەو پاگەندانەیە کە ڕۆژاواییەکان وەکوو بایەخ دایدەنێن.

قاڵیباف جەختی کرد: شارستانییەتی ڕۆژاوا ە درێژایی مێژوو و لەسەردەم ئێستادا بە ئەو هەوڵانەی کە دراوە، بووە هۆی ڕیسوایی و بەدڵنیاییەوە بەرەکانی ئەمڕۆ و داهاتووش ڕوو ناکەنە ئاوەها ڕوانگە و فەرهەنگێک.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە فەلەستین ، تاقی کردنەوەیەکە کە ئیزن نادات ئەو هەڵسوکەوتە دووفاقەییانە، پەرە بستێنێت، وتی: فەلەستین ویژدانی بێداری کۆمەڵگای جیهانی لە بەرانبەر سیستەمی ستەمکارە کە ئەو سیستەمە بە ستەم لە خەڵک زیندوو ماوەتەوە و لە ڕاستیدا ئیسرائیل ماشێنی کوشتوبڕی ئەمریکای جەنایەتکارە.

سەرۆکی مەجلیس وتی: ئەو نمانەیەکە کە مەودای زۆری نێونا قسە و کردەوەی کۆمەڵگای ڕۆژاوا دەردەخات. ئەو ڕاستییە داخێک لەسەر هانی شارستانییەتی ڕۆژاوایە کە ڕیسوایی بۆ هەمیشە لە داوێنیان دەمێنێتەوە و نەوەکانی ئەمڕۆ و داهتوو ڕوو ناکەنە ئاوەها فەرهەنگێک.


قاڵیباف ڕایگەیاند: لە 77 ساڵ جەنایەت لە لایەک و ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقساش لە لایەک، وتی: ئەو ئۆپراسیۆنە هەوڵی ڕەوا بەرانبەر 77 ساڵ ستەمی ئیسرائیل، ئەمریکا و بریتانیا بوو. ئەو ئۆپراسیۆنە زۆر تایبەتە هەمبەر ئەو جەنایەتانە بوو. بەرەی بەرخۆدان بەس بەرەوڕوو بوونەوەی ئیسرائیل نەبووە ئەگەر بەس ئیسرائیل بوایە، ئەو ڕژێمە نەیدەتوانی خۆڕاگری نەدەکرد.

ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران وتی: ئەمریکییەکان ئەگەر هێرش بکەنە سەر ئێران وەکوو ئاگرتێبەردان لە هوماری سووتەمەنییە کە و هەموو ناوچەکە دەتەوێنێتەوە و بنکەکانیان و هاوپەیمانەکانیان ئاسایشیان نابێت.

هەەروەها وتیشی کە هە روەک ڕێبەر وتیان کە ئێمە گرووپی بە وەکالەتمان نییە و واتای ئەوەیە کە ئۆمەتی ئیسلامی گەنجان و موجاهیدەکان هەمبەر ستەم وەستاون. ئاڵبەت ئێمە لە ئەم ڕێگایەدا تێچووی زۆرمان داوە و شەهیدانی گەورەمان وەکوو شەهید سولەیمانی، سەید حەسەن نەسروڵڵا و سەید هاشم سەفیەدین و شەهید هەنیە و شەهید سینوار و محەمەد زەیفمان داوە بەڵام ئەوەی کە گرینگ بووە ئەوەیە کە لە بەرانبەر شەڕێکی جیهانی سوڵتەدا وەستاون.

News ID 54430

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha