بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی، سەر لە بەیانی ئەوڕۆ یەکشەممە هێرشێکی بەربڵاوی ئاسماب و تۆپخانەیی لە دژی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەزە لەوان ڕەفەح و خانیوونس، باکوور، ڕۆژهەڵات و ناوەندی غەزە، دەست پێکرد و بووە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە 20 کەسی فەلەستینی.
هاوکات یەکێک لە قیزەونترین لایەنی هێرشەکانی ئەوڕۆ و شەوی ڕابردووی ئەرتەشی زایۆنی، بوردۆمانی ڕاستەوخۆی ئۆتۆمبیلێکی فریاکەوتنی سەر بە مانگی سووری فەلەستین لە باکووری ڕەفەح بووە کە بە گوێرەی سەرچاوە پزشکییەکان لەو هێرشەدا چەندین فریادڕەس بریندار بوونە.
Your Comment