AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٣ ١٩:٢١

یانەی خەدیوی کرماشان چوارەمین ناوەندی ڕادیۆ کوردی جیهان

یانەی خەدیوی کرماشان چوارەمین ناوەندی ڕادیۆ کوردی جیهان

یانەی خەدیوی کرماشان وەک شوێنی ناوەندیی ڕادیۆی کوردی لە دەیەی 30ی هەتاوی دەمێکەیە لە لایەن بەرپرسانی میراتی فەرهەنگییەوە پشتگوێ خراوە و ئەمە بۆتە هۆی نیگەرانی چالاکانی فەرهەنگی ئەو شارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر محەمەدعەلی سوڵتانی لە یادداشتێکدا دەڕوانێتە نیگەرانییەکانی بۆ پشتگوێ‌خرانی ‌ یانەی خەدیوی کرماشان وەک شوێنی ناوەندیی ڕادیۆی کوردی لە دەیەی 30ی هەتاوی کە لە سەرەتای سەردەمی پەهلەوی لە ساڵی 1305 هەتاویدا چێ کراوە و یەکێکە لە بینا شکۆمەنەدەکانی ئەو شارە و لە ساڵی 1377دا لە ڕیزی ئاسەواری مێژوویی نیشتمانیدا تۆمار کراوە.

دوکتۆر سوڵتانی لە یادداشتەکەیدا دەڵێ: ئەو بینایە یادمانی چوارەمین ناوەندی ڕادیۆی کوردی لە ئاستی جیهانە و بۆ چارەکە سەدەیەک بە لەخۆگرتنی کەسایەتییە گەورە زانستی و فەرهەنگی و هونەرییەکان خزمەتێکی شایانی بە ئەدەب و هونەر و کورد و کوردستان کردووە و دەنگی ئێران، بەشی کوردی، دەنگی بوونی خەڵکانێکە کە ڕێشەی هەزاران ساڵەیان لەم ئاو و خاکەدا هەیە.

News ID 54196

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha