بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرنا بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: نەبینی دەستی ئاشکرا و شاراوەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە گۆڕانکارییە ناوچەییەکان هەڵەیەکی گەورەیە. ڕوونە کە بە وتەی وەزیری دەرەوەی تورکیا ناوچەکە ئەبێ لە فەرهەنگی زاڵبوونی وڵاتێک بە سەر ئەوانی تردا ڕەها ببێتە؛ نەک عەرەب، نەک تورکەکان و نەک کوردەکان و نەک ئێرانییەکان؛ هیچکامەیان نابێت بەدوای زاڵ بوون بەسەر لایەنەکانی تر یان دروست کردنی کێشە و هەڕەشە بن. بەڵام ئیسرائیل چی؟
ناوبراو درێژەی دا: دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد دەستبەجێ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوەند ەسەربازی و زانستییەکانی ئەو وڵاتە و سەرجەم بەرزاییەکانی جۆلانی داگیر کرد و هەروەها سەرچاوە ئاوییەکانی سووریاشی کۆنترۆڵ کرد. ئەوە دەستکەوتی سیاسەتێکی هەڵە بۆ خەڵکی سووریا، فەلەستین و سەرجەم ناوچەکەیە.
بەقایی وتیشی: ئێران لە 50 ساڵی ڕابردوودا بەدوای هیچ سەرەڕۆییەک لە ناوچەکە نەبووە و هەموو نیگەرانی خەڵکی فەلەستین بووە و ڕێگری لە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل. ئەگەر خەنجەر لێدانەکانی لە پشتەوە نەبوایە بەدڵنیاییەوە ئێستا کەسێک نەیدەوێرا باس لە کۆچاندنی خەڵکی فەلەستین لە غەززە بکات.
ناوبراو زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی بەردەوام پشتیوانی لە بەرخۆدان کردووە بەڵام هاوکات بەرەوڕووی هەڵسوکەوتی دژی یاسا و تیرۆریزم بووەتەوە. و ئێستاش لە سەر هەڵوێستەکانی خۆمانین و هەر ڕۆژە سیاسەتمان ناگۆرین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دژی سیاسەتە ناوچەییەکانی ئێران وتی: ئێمە پابەندی هەڵوێستە بنەڕەتییەکانی خۆمانین.
News ID 54168
Your Comment