AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٨ ٢٣:٤٩

پێشوازی خەڵکی سەقز لە پیشانگای وێنەی "شنە وخەیاڵ"

پێشوازی خەڵکی سەقز لە پیشانگای وێنەی "شنە وخەیاڵ"

خەڵکی شاری سەقز لەم ڕۆژانەدا بەگەرمی پێشوازییان لە پیشانگای وێنەی "شنە و خەیاڵ" کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، هونەرمەندی وێنەگر، شنە دژاگە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: لە دایکبووی ساڵی 1363ی هەتاویم لە شاری مەهاباد و لە تەمەنی 18 ساڵییەوە لە شاری سەقز دەژیم.

پێشوازی خەڵکی سەقز لە پیشانگای وێنەی "شنە وخەیاڵ"

وتیشی: چەند ساڵێکە خەریکی نیگارکێشانم، 12 ساڵە کاری وێنەگرتن دەکەم ، لە چەندین پێشانگای گرووپیدا بەشداریم کردووە.
شنە دژاگە زیاتر وتی: پێنج ساڵە لەگەڵ منداڵانی ئۆتیزم کاردەکەم بۆ زیاتر ناساندنی ئەم جۆرە نەخۆشییە.

پێشوازی خەڵکی سەقز لە پیشانگای وێنەی "شنە وخەیاڵ"

ئەمە یەکەم پێشانگای تاکەکەسی هونەرمەند "شنە دژاگە"یە کە لە ئێستادا نمایش دەکرێت و 33 بەرهەمی لە پێشانگاکەدا هەیە.
ناونیشانی پێشانگاکە بریتییە لە پۆرترێت کە بە تەواوی بە ڕەنگی ڕەش و سپی ئەنجام دراوە.
ناوی پێشانگاکە (شنە و خەیاڵ)ە
و لە 5ی ڕەشەمە تا 11ی ڕەشەمە کراوە دەبێت.

پێشوازی خەڵکی سەقز لە پیشانگای وێنەی "شنە وخەیاڵ"

پێشوازی خەڵکی سەقز لە پیشانگای وێنەی "شنە وخەیاڵ"

پێشوازی خەڵکی سەقز لە پیشانگای وێنەی "شنە وخەیاڵ"

News ID 54145

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha