بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
مستەفا بەیک مەداح، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای نیشتەجێبوونی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە سیستان و بەلووچستان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ مێهر، وتی: خۆشبەختانە لە تەقینەوەکەی باڵەخانەی دەزگای نیشتەجێکردنی چابەهار هیچ کەسێک بریندار نەبووە و گیان لەدەستدانیش نەبووە.
دوای تەقینەوەی بینای بارەگای ڕێکخراوی گوندنشینی ڕۆژهەڵاتی چابەهار کە لەژێر سەرپەرشتی دەزگای نیشتەجێبوون کاردەکات، تاقمی تیرۆریستی جەیش ئەلزولم بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ گرت.
Your Comment