بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ شەممە، 4ی ڕەشەمە، وەزیری ناوخۆی ئێران بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتە عێراق.
موئملنی لەلایەن لیوا زیاد، بریکاری وەزیری ناوخۆی عێراق و محەمەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا پێشوازی لێکرا.
ئەم سەفەرە بەمەبەستی گفتوگۆکردن و ڕاوێژکردن لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، پرسە ناوچەییەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە چەک و ماددە هۆشبەرەکان، هاوکاریکردن لەسەر پرسەکانی پەیوەست بە سنوورەکان و چارەسەرکردنی کێشە سنوورییەکان، هەروەها هەماهەنگی سەرەتایی بۆ مەراسیمی ئەربەعین ئەنجام دەدرێت.
Your Comment