AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١ ١٨:٠٥

"ئەرێ تۆ دایکی منی؟" گەیشتە دەست منداڵانی کورد

"ئەرێ تۆ دایکی منی؟" گەیشتە دەست منداڵانی کورد

کتێبێکی "ئەرێ تۆ دایکی منی؟" لە نووسینی کارلا دیجێس و لە وەرگێڕانی سوێسنە ئیسماعیل‌نژاد، لە شاری بۆکان چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبێکی "ئەرێ تۆ دایکی منی؟" لە نووسینی کارلا دیجێس، بەرهەمێکی منداڵانەی تایبەت منداڵانی خوار تەمەنی ٦ ساڵانەیە کە خاتوو سوێسنە ئیسماعیل‌نژاد لە زمانی ئینگلیسی وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی و لەلایەن چاپەمەنیی "ئامیار" لە شاری سنە و بە هاوکاریی وەشانخانەی "خۆر" لە شاری بۆکان چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

خاتوو "مەعسوومە مستەفازادە" کاری نیگارکێشیی بۆ ئەو کتێبە کردووە و هەروەها کاری ڕووبەرگ و پەڕەبەندییەکەی لەلایەن "چیا سەرسپی"ـیەوە ئەنجام دراوە.

News ID 54050

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha