AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١ ١٤:١٧

ئەمیری قەتەر بۆ گفتوگۆی زۆر گرینگ گەیشتە تاران

ئەمیری قەتەر بۆ گفتوگۆی زۆر گرینگ گەیشتە تاران

ئەمیری قەتەر بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گەیشتە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری قەتەر لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادەوە بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گەیشتووەتە تاران.

بە وتەی باڵوێزی قەتەر لە ئێران، ئامانجی ئەم سەردانە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتە لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنان، هەروەها ڕاوێژکارییە لەسەر پرسە هاوبەشەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیە.

دەوترێت لەم سەفەرەدا لە سەر سووریا، ئێران و ئەمریکا و دیکە بابەتەکانی ناوچەکە گفتوگۆ دەکرێت.

News ID 54047

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha