AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٣ ١٩:٢٧

بەدرەدین حەوسی: ئەمریکا و ئیسرائیل دوو ڕووی یەکترین

بەدرەدین حەوسی: ئەمریکا و ئیسرائیل دوو ڕووی یەکترین

سەرکردەی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە وتاردانی ئەوڕۆی بە بۆنەی هەڵاتنی چەکدارانی دەریایی ئەمریکا لەو وڵاتە، وتی: هیچ نەتەوەیەک لە ژێر هێژمۆنیای ئەمریکادا ناتوانێ ئازاد بێ و نە تەنیا مزگەوتی ئەقسا، بەڵکوو مەکە و مەدینەش بەشێکن لە پڕۆژەی ئەمریکایی-زایۆنی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، عەبدولمەلەک بەدرەدین حوسی، سەرکردەی ئەنساروڵڵای یەمەن، وێڕای ئاماژە بە هەڵاتنی چەکدارانی دەریایی ئەمریکا لە سەنعا وەک نێعمەتێکی خوداوەندی، وتی: هەڵاتنی ئەوان هێمای شکستی پڕۆژەی ئەمریکا لە زاڵبوونی یەکجاریی بە سەر وڵاتی یەمەن و هەموو پاشهاتەکانی دواتری بوو.

وتیشی: هیچ گەلێک لە جیهاندا ناتوانێ ئازاد بێت، لە کاتێکدا کە ئەمریکا بە سەر هەموو کاروبارەکاندا زاڵە؛ هیچ گەلێکی موسڵمانان ناتوانێت سەرفەرازیی لەسای هێژمۆنی و دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە ڕاهێنان و هەوڵەکانیاندا بپارێزێت.

سەرکردەی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە درێژەدا بە ئاماژە بە پیلانی جەنجاڵیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ داهاتووی غەزە، جەختی کرد: ئەمریکا هەمبەر بە وڵاتانی دیکە بەتەماحە و لە قۆناغی یەکەمدا بەدوای سەرمایە و سامان و بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی ترە و لێدوانەکانی ترامپ ڕەنگدانەوەی ئەو هەڵوێستەیە. کەواتە پیلانی ئەمریکایی-زایۆنیی پڕۆژەیەکی تێکدەرانە و دەستدرێژکارانەیە کە ئۆمەی ئێمەی کردۆتە ئامانج و بەدوای داگیرکردنی بەشێکی زۆری نیشتمانی موسڵمانانە و نە تەنیا مزگەوتی ئەقسا، بەڵکوو مەکە و مەدینەش بەشێکن لەو پڕۆژەی زایۆنییەکان کە بڕیارە قۆناغ بەقۆناغ ئەنجام بدرێت.

News ID 53954

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha