AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٣ ١٨:٤٣

پیرۆزبایی سەرۆک‌وەزیرانی ئەرمەنستان لە ڕێبەری ئێران

پیرۆزبایی سەرۆک‌وەزیرانی ئەرمەنستان لە ڕێبەری ئێران

سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان لە پەیامێکدا، ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی بە ڕێبەری ئێران پیرۆزبایی وت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەرمەنیانیوز، نیکۆڵ پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان لە پەیامێکدا، وێڕای پیرۆزبایی 46ـه‌مین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕێبەری ئێران و هەروەها بە مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، جەختی لە پەرەدان بە هاوکاریی نێوان دوو وڵات لە سای پاڵپشتی و داڵدەی ڕێىەری ئێران کرد.

پاشینیان لەو پەیامەیدا ڕایگەیاند: بە پاڵپشتی و ڕێنوێنیی بەرز و بەردەوامی ڕێبەری ئێران، دوو وڵات هاوکارییەکانیان لە هەموو بوارەکاندا تۆکمەتر دەکەن و پلانی ستراتژیی نوێ بە ئامانجی پەرەدان بە هاوکارییەکان، دادەڕێژن و ئەم هاوکارییە هەم دەبێتە هۆی قووڵتربوونی دۆستایەتیی نێوان دوو وڵات و هەمیش سەقامگیری و گەشەی گونجاوی ناوچەکە.

News ID 53953

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha