بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی کوردستانی سووریا بڵاویانکردەوە، شەڕەکە لەنێوان هەردوو گرووپی چەکداری جەبهەی شامییە و پۆلیسی سەربازی سەر بە چەکدارانی نزیک لە تورکیا ڕوویداوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەشەڕەکەدا چەکی سووک و مامناوەند بەکارهاتووە، تاکوو ئێستاش هۆکار و زیانەکانی ئاشکرانەکراون، بەڵام ژمارەیەک لە خەڵکی گڕێ سپی بەهۆی ئەو شەڕانەوە ئاوارە بوون.

لەشاری گرێ سپی لە کوردستانی سووریا شەڕ و ڕووبەڕوبونەوەی قورس لەنێوان دوو گرووپی ناو چەکدارە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا ڕوویدا، بەهۆیەوە ژمارەیەک خەڵکی ناوچەکە ئاوارە بوون.
News ID 53943
Your Comment