ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لەگەڵ دەسپێکی جەژنی 46ـهمین ساڵڕۆژی شۆڕشی ئیسلامی لە 1400 شار و شارۆچکە و زیاتر لە 35000 گوندی وڵات و بەشداریی بەربڵاوی جەماوەری لە شەقامەکاندا، میدیاگەلی ئینگلیسی زمان و جیهانی عەرەب، ئەم هاوڕیزییەی گەلی ئێرانیان لە ماڵپەڕ و کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکانی خۆیاندا ڕۆماڵ دا، کە بەشێکیان لە خوارەوە دەخوێنینەوە:
١. ئاسۆشیتدپرێس:
هەواڵدەریی ئاسۆشیتدپرێس بە دانانی هەواڵێکی بەپەلە لەبارەی بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی لە ڕێپێوانی شکۆمەندی 46ـهمین ساڵڕۆژی شۆڕشی ئیسلامی، نووسی: دەیان هەزار ئێرانی، ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی 1979 (1357)ـی ئەو وڵاتەیان جەژن گرت. ئەمە یەکەمین ڕێپێوانە دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترامپ بۆ کۆشکی سپی و پۆستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەپاندنی "گوشاری لانیزۆری"ی لە دژی تاران.
٢. میدیاگەلی ڕووسی:
میدیاگەلی ڕووسی وێڕای ڕۆماڵدانی ڕێپێوانی ئەوڕۆی خەڵکی ئێران لە 46ـهمین ساڵڕۆژی شۆڕشی ئیسلامی، تەرکیزیان خستە سەر پەیامی پیرۆزبایی "ئەلەکساندێر لۆکاشێنکۆ"ی سەرۆک کۆماری بلاڕووس بە گەل و دەوڵەتی ئێران بۆ ئەم بۆنە مێژووییە.
٣. "المسیرە":
کەناڵی "المسیرە"ی یەمەن بە ڕۆماڵدانی ڕێپێوانی 22ی ڕێبەندان لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێران، نووسی: جەماوەرێکی زۆر لە مەیدانی ئازادی تاران ئامادە بوونە و ڕێپێوانەکە بە وتاردانی مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە مەیدانی ئازادی کۆتایی پێهات.
"المسیرە" لە درێژەدا بە ئاماژە بە هەڵدرانی ئاڵای کۆماری ئیسلامی لە پەنای ئاڵای یەمەن و حزبوڵڵای لوبنان و فەلەستین و حەشدی شەعبی و گرووپە بەرخۆدانییەکانی تر لەو ڕێوڕەسمە و نمایشدانی تابووتی سەرکردەکانی ڕژیمی زایۆنی و بێزاریدەربڕینی خەڵکی ئێران هەمبەر بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل. ڕاشیگەیاند: بەڕیوەچوونی ئاوەها ڕێپێوانێک لە 46ـهمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی و تەشەنەی گەمارۆ ئابوورییەکان لە دژی ئێرانە.
٤. "المنار":
کەناڵی "المنار"ی لوبنان هاوکات لەگەڵ دەسپێکی ڕێپێوانەکانی خەڵکی ئێران لە شەقامی شارە جۆراوجۆرەکان، ئەو ڕێوڕەسمەی بە لایڤ ڕۆماڵ دا.
٥. "العهد":
هەواڵدەریی "العهد"ی لوبنانیش وێڕای ڕاپۆرتدان لە بەڕیوەچوونی ڕێپێوانێکی شکۆمەند لە 46ـهمین ساڵوەگەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران، نووسی: تارانی پایتەخت و پارێزگاکانی دیکەی ئێران شایەدی ڕێپێوانی شکۆمەندی خەڵکی ئیران لە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامین.
٦. "المیادین":
کەناڵی "المیادین"ـیش هاوکاتی ڕۆماڵدانی ڕێپێوانی خەڵکی تاران بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ڕاستەخۆ خەریکی بڵاوکردنەوەی چرکەبەچرکەی ئەو ڕێوڕەسمەیە.
Your Comment