بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عێماد ئەحمەدوەند بەرپرسی نانۆ و مایکرۆ ڕایگەیاند: ئێران لە بواری هەناردەی بەرهەمەکانی نانۆ لەگەڵ وڵاتانی جیاواز چالاکی هەیە و لە بواری ئاوەدانی، ڕستن و چنین و جیهازات بە ڕێزەوە لەگەڵ 21،20 و 18 وڵات هاوکاری دەکات.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە عێڕاق وەکوو وڵاتی نەگۆڕ بۆ هەناردەی بەرهەمی نانۆی ئێران لە هەموو بوارە پیشەییەکان جگە لە نانۆی مادە، هێز و کشتوکاڵ دەناسریت، وتی: لە پیشەی ئاوەدانی، زیاترین هەناردە بۆ عێڕاق، ئەفغانستان و جورجیایە.
ئەحمەدوەند وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە بواری نانۆی مەواد، هیند، پاکستان و ئیمارات سێ وڵاتی سەرەکین بۆ هەناردە، وتی: چین و هیندیش لە مادەی کیمیاییدا بە ڕیزەوە پلەی یەکەم و دووهەمیان هەیە و لە بواری نەوت و پێترۆکیمیاییدا ڕووسیا یەکەم و تورکیا دووهەمە.
ناوبراو هەروەها لە هەناردەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری جیهازاتی نانۆ بۆ وڵاتانی پێشکەوتوو وەکوو ڕووسیا، ئەمریکا، بریتانیا، چین ، کۆریای باشووری و ئەڵمانیا لە ساڵی 1402 هەواڵی دا.
ڕۆڵی بەرچاوی ئێران لە بازاڕی جیهانی تەکنۆلۆژیای نانۆ؛ هەناردە کردنی یەک ملیۆن دۆلاری بۆ 6 وڵات

بەرپرسی تەکنۆلۆژیای نانۆ وتی: ئێران بە هەناردە کردنی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری بەرهەمەکانی نانۆ بۆ 6 وڵاتی پێشکەوتوو، ڕۆڵی بەرچاوی لە بازاڕی جیهانی تەکنۆلۆژیای نانۆ هەبووە.
News ID 53913
Your Comment