AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٨ ١٦:٣٧

عەفرین لە تیرۆریستانی سەر بە تورکیا وەرگیرایەوە

عەفرین لە تیرۆریستانی سەر بە تورکیا وەرگیرایەوە

هێزەکانی ئاسایشی گشتیی سووریا چوونە ناوشاری عەفرین لە کوردستانی سووریا کە پێشتر لەدەست هێزەکانی سوپای نیشتیمانی سەر بەتورکیادا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئاشكراكراون، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی ئاسایشی گشتیی سووریا چونەته‌ ناوشاری عەفرین له‌ كوردستانی سووریا بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئەوشارە لەهێزەکانی سوپای نیشتمانی سه‌ر به‌توركیا.

سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریا بڵاویانکردەوە، کاروانێکی ئۆتۆمبێلی ئاسایش گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا کە لە 60 ئۆتۆمبێل پێکهاتبوون، لەکاتژمێر نزیك 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ گەیشتونه‌ته‌ ناوشاری عەفرین.

عەفرین لە تیرۆریستانی سەر بە تورکیا وەرگیرایەوە

سەرچاوەکان دەڵێن، هاتنی هێزەکانی ئاسایش هەنگاوێکی سەرەتاییە بۆ ڕادەستکردنەوەی عەفرین لەدەستی سوپای نیشتیمانی کە سەر بەتورکیان، ئەمەش ڕەنگە بونیادتنانەوەی هەیکەلیەتی سەربازی بێت، هەروەها چارەکردنی کێشەی هەندێک لەگرووپە چەکدارەکان‌و ڕێکخستنەوەی ئیدارەی نوێیە لەگەڵ پێشکەوتنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، خەڵکی عەفرین خۆشحاڵی خۆیان بەبوونی ئاسایشی گشتیی سووریا لەناوچەکەدا دەربڕیوە، هەروەها بەهەنگاوێکی گرنگى دەزانن بۆ جێبەجێکردنی سیستەمێکی هەمەلایەنەی دامەزراوەیی‌و یاسایی.

پێشتر هەر گوندێکی عەفرین لەژێر کۆنترۆڵی گرووپێكى چەکداری جیاوازدا بوو، ئەمەش ببوە هۆی نەبوونی هەماهەنگی‌و ڕێکخستنی یاسایی، لەماوەكانى ڕابردوودا، ئیدارەکانی تەندروستی، پەروەردەو چەندانی دیکە سەردانی عەفرینیان کرد، ئەمڕۆش بەشی پۆلیس بەفەرمی ڕادەستی پۆلیسی ئاسایشی گشتیی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا کرا، ئەمەش هەنگاوێکە بەرەو بونیادنانی دامەزراوەی یاسایی.

News ID 53890

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha