AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٧ ٠٨:٥٥

شۆڕش لە سیستەمی تەندروستیدا؛ درەوشانەوەی نەشتەرگەرانی ئێرانی لە جیهان

شۆڕش لە سیستەمی تەندروستیدا؛ درەوشانەوەی نەشتەرگەرانی ئێرانی لە جیهان

بەرپرسی بەسیجی کۆمەڵگای پزشکی ئێران وتی: ئێران پاش شۆڕشی گەلان لە بواری بەرهەم‌هێنانی دەرماندا گەشەی بەرچاوی بووە و ئینتیمای بە دەرمانی بیانی زۆر کەم کردۆتەوە و لە ئێستادا زیاتر لە لەسەدا 90ی دەرمانەکان لە ناوخۆی وڵاتدا بەرهەم دێت.

محەمەد حسێن زارع‌زادە بەرپرسی بەسیجی کۆمەڵگای پزشکی ئێران لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، وێڕای نرخاندنی دەسکەوتە پزشکییەکانی وڵات لە دوای شۆڕشی گەلانی 57، وتی: ئەم گەشەیە لە سێ بواری ناوەندە تەندروستی و دەرمانییەکان، جیهازاتی پزشکی و هێزی مرۆیی چالاک لە بواری پزشکیدا بووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە خۆبەڕێوەبەری لە بواری هیزی مرۆیی پسپۆڕ و ناوخۆیی و ناپێویستی بە پزشکانی بیانی، وتیشی: پزشکانی پسپۆڕ و لێهاتووی ئێرانی لە ئێستادا نەشتەرگەریگەلێک ئەنجام دەدەن کە لە ئاستی ناوچە و جیهاندا بێ‌وێنەیە. ئەمە سەرەڕای چێ‌کرانی نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکان لە دوای شۆڕش لە جێ‌جێی وڵاتە.

زارع‌زادە سەبارەت بە پێشکەوتی ئێران لە جیهازاتی پزشکیدا ڕوونی کردەوە: لە ئیستادا نەشتەریگەلێک لە ئێراندا بە جیهازاتی پێشکەوتەی وەک ڕۆبۆت ئەنجام دەدرێت کە لە چەشنی خۆیدا جێی سەرنجە. هاوکات ئینتیمای وڵات بە دەرمانە بیانییەکان لە سای هێزی مرۆیی و کادێری پزشکی و دەرمانسازی ناوخۆیی زۆر کەم بۆتەوە و زیاتر لەسەدا 90ی دەرمانەکان لە ناوخۆدا بەرهەم دێن.

بەرپرسی بەسیجی کۆمەڵگای پزشکی ئێران ئاماژەی بە ئاڵۆزبوونی پێکهاتە و سیستەمی تەندروستی و دەرمان لە وڵاتانی جیهان و پێویستیی ڕۆژانە بە نوێ‌بوونەوەیان کرد و لەو سۆنگەوە پەیجووریی گەنجان و توێژەرانی ئێرانی نرخاند و ڕاشیگەیاند: لەوڕۆکەدا لە جیهان هۆشی دەسکرد شۆڕشێکی لە بواری پزشکیدا خەملاندووە و بە خۆشحاڵییەوە گەنجانی ئێرانی لەو بوارەدا چالاکیی بەرچاویان هەیە و لەم چەند ساڵی دواییەدا شایەدی گەشەی ڕوو لە زیادبوونی کۆمپانیاگەلی زانست‌تەوەر بە پێوەری هۆشی دەسکردین.

ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی لەوە کرد: گەنجانی ئێرانی دەتوانن ببنە هەوێنی پێشکەوتنی زانست و گواستنەوەی بۆ بەرەکانی داهاتوو، بەو مەرجەی دەوڵەت و سیستەمی تەندروستی و دەرمانی وڵات پاڵپشتییان لێ بکات.

News ID 53865

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha