بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بنیاتی نیشتمانی زانستی ئێران(INSF)، حەلیمە حەسەنپوور دوکتۆری پسپۆڕی بایۆلۆژی-فیزیۆلۆژیی ڕوەکان و پرۆفیسۆری یاریدەدەری گرووپی فیزیۆلۆژیای هەوافەزای توێژینگەی هەوافەزا توانی زانستێکی تەکنیکی بدۆزێتەوە بۆ پەرەدانی ناوشووشەیی و چاندنی سۆسپانسیۆنی شانەیی لەپێناو بەرهەمهێنانی ئاوێتەی دژە شێرپەنجەیی فیزالین (گیای کاکنەج).
ناوبراو لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: ڕوەکان خەزێنە و سەرچاوەی ژێنێتیکین و بازرگانی لەپەستای جیهانی، بۆتە هۆی لە ناوچوونی زۆربەی چەشنە ڕوەکانی دەرمانی. هەر بۆیە دۆزینەوەی تەکنۆلۆیایەکی کەمتێچووتر بۆ ڕواندن و بارهێنانی ئەو جۆرە گیایانە و لەوان شێوازی بایۆتەکنۆلۆژیای چاندنی سۆسپانسیۆنیی خانە و شانەکان بۆ کۆمەڵگای دەرمانی پێویستن.
ڕاشیگەیاند: گیای کاکنەج یان گوڵەقەدیفە گیایەکی یەک بۆ چەند ساڵەیە و لە ناوچەگەلی فێنکدا دەڕوێت و ئەو گیایە هەڵگری تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجەیی و دژە شەکرەیە.
Your Comment