AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٩ ٢١:٠٦

پەیامی سەرەخۆشیی ڕێبەری ئێران بە بۆنەی تیرۆرکرانی دوو دادوەری باڵای وڵات

پەیامی سەرەخۆشیی ڕێبەری ئێران بە بۆنەی تیرۆرکرانی دوو دادوەری باڵای وڵات

پاش شەهیدکرانی دوو دادوەری بەرزی دیوانی دادی دەزگای دادوەری، ڕێبەری ئێران پەیامێکی سەرەخۆشیان بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران بە بۆنەی شەهیدکرانی دوو دادوەری بەرزی دیوانی دادی دەزگای دادوەری، پەیامێکی سەرەخۆشیان بڵاوکردەوە کە دەقی پەیامەکەیان بە گوێرەی خوارەوەیە:

بەناوی خودای بەخشەندە دلۆڤان

شەهیدبوونی زانایانی موجاهید، بەڕێز حوجەتولئیسلام حاج شێخ عەلی ڕازینی و هاوکاری بەڕێزیان دادوەری بەجەربەزە، حاج شێخ محەمەد قەمیسە (ڕەزای خودایان لەسەر بێت)، بە کەس و کار و بەجێ‌ماوانی ئەو بەڕێزانە پیرۆزبایی و بۆ نەمانیان سەرەخۆشییان لێ دەکەم.

شەهید ڕازینی لە ڕابردووشدا کەتبووە بەر پەلاماری تیرۆری بەدخوازان و دزێوان و ساڵانێک ڕەنجی گیانبازی چێشتبوو. دوو برای بەڕێزیشیان پێشتر شەهید کراون.

ڕەحمەت و ڕەزای خودا لە سەر خۆیان و خێزابە بەخشەندە و بەتاقەتەکەیان بێت.

سەید عەلی خامنەیی

29ی بەفرانباری 1403

News ID 53644

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha