بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی هاوئاهەنگیی بانگەشەی ئیسلامی داوای لە خەڵکی ئێران کرد کە پاش خوێندنی نوێژی هەینی بەشداری ڕێپێوان و جەژنی سەرتاسەریی سەرکەوتنی خەڵکی چەوساوە و خۆڕاگری غەزە بن.
لە ڕاگەیێندراوی ئەو ئەنجومەندا هاتووە: ڕێککەوتنی ئاگربڕی غەزە و قبووڵکردنی هەموو مەرجەکانی حەماس، دەسکەوتێکی گرنگە و هێمای سەرکەوتنی ورەی گەلی خۆڕاگری فەلەستین و تێکشکانی ستراتژیکی دوژمن و نیشاندەری سەرکەوتنی خوێن بەسەر شێرە لە هەمبەر ڕژیمی زایۆنی و ئەزموونێکی ستراتژیکە بۆ بەرەی بەرخۆدان لە ئاستی جیهانیدا.
ئاماژە بەوەش دراوە: بەو بۆنەیەوە ئەوڕۆ 28ی بەفرانبار بە بەشداری لە ڕێپێوانی "هەینی سەرکەوتن"، ئەم سەرکەوتنە لە سەرتاسەری وڵات جەژن دەگرین و شادی و خۆشحاڵیمان بەو بۆنەیەوە دەردەبڕین،
Your Comment