AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٨ ٢٠:٥٦

هەسەدە گورزێکی کوشەندەی لە تیرۆریستانی سووریا دا

هەسەدە گورزێکی کوشەندەی لە تیرۆریستانی سووریا دا

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی دزەکردنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بۆ سەر تیرۆریستان لە هاوێری گرێ سپی لە باکووری ڕەقە، چەندین تیرۆریست بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، لە درێژەی شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی هەسەدە و تیرۆریستانی سەر بە تورکیا لە باکووری سووریا، ژمارێک لە تیرۆریستانی سوپای نیشتمانی لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی کوردی سووریادا کە دزەیان کردبووە سەر مۆڵگەی تیرۆریستان لە هاوێری گرێ سپی لە باکووری پارێزگای ڕەقەی سووریادا بریندار بوون.

هەروەها بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، تۆپخانەی ئەرتەشی تورکیا لە هاوێری سەریکانییەوە لە ڕۆژئاوای حەسەکە، بنکەی هێزەکانی هەسەدەی لە چەندین گوندی سەر بە شارۆچکەکانی "ئەبوو ڕاسین" و "تەل‌تەمەر" و لەوان ئەسەدیە، خەزیری، ئومە کەیف و تەل لەبەنی کردۆتە ئامانج.

News ID 53319

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha