بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی نەیشنەڵ، شاری قامیشلۆ کە کەوتۆتە نێوان سنووری تورکیا و پارێزگای حەسەمە، لە کۆمەڵگایەکی فرەچەشنی ئیتنیکی و ئایینی وەک کورد، عەرەب، تورکمان، ئاشووری، ئەرمەنی و ئێزدی پێکهاتووە، کە دوای زاڵبوونی گرووپی شۆڕشیی تەحریرولشام لە سەرەتای مانگی دیسامبێر بەسەر سووریا و ڕووخانی ڕژیمی بەشار ئەسەد، وەک هەموو سارەکانی تری سووریا چاوی لە ڕاپەڕاندنی بەڵێنی دەسەڵاتداری نوێی سووریا بۆ "سووریا بۆ هەمووان"ـه.
ئەگەرچی ئەحمەد شەرع، فەرماندەی تەحریرولشام سەرەڕای ترس و تۆقانی کەمینەکان لە دەسەڵاتدارێتی تەحریرولشام، بەڵێنی پێ داون کە دەوڵەتی کاتی سووریا خەریکی ئامادەکاری بۆ پاراستنی کەمینەکان و ڕەخساندنی هەلی هاوژینی لەو وڵاتە چەندپێکهاتەیی و چەندئاینییەیە.
بەلام بەشیر سەعدی جێگری سەرکردایەتی ڕێکخراوی دیموکراتیکی ئاشوورییەکانی قامیشلۆ، دەڵێت کە هێشتا هیچ بەڵگە و زانیارییەک لەبارەی پلانەکانی ڕێبەری نوێی سووریا بۆ کەمینەکان و لەوان ئاشوورییە مەسیحییەکان بەدەستەوە نییە و جەختی لە زەروورەتی پێکهێنانی دەوڵەتێکی گەشتی و بڕواپێکراو کە وەڵامدەری ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بێت، کرد.
ڕووخانی بەشار ئەسەد لە سووریایەک کە ١٣ ساڵ گیرۆدەی شەڕی ناوخۆیی بوو، لە لایەن زۆربەی پێکهاتەکانی سووریا و تەنانەت لە لایەن عەلەوییەکان کە خود بەشار سەر بەوان بوو، پێشوازی لێ کرا، بەلام ئیستا کە دەسەڵاتدارانی نوێ هاتوونەتە سەر کار، پرسیار لە چۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ پێکهاتە و کەمینە جۆراوجۆرەکان بۆیە مژاری زۆربەی هاووڵاتیان و ڕەوتە مەدەنییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و لەمناوە ساری قامیشلۆ نمونەی هاوژینی ئەو فرەچەشنییەیە کە ئەگەر تا تەرازوو بەلای هەر کەمینەیەکدا بشکێتەوە، دەتوانێ کارەساتێکی گەورەی بەدوادا بێت.
ئەمە بەشێک لە بووچوونەکانی ڕامسینا هاووڵاتیی ئاشووری قامیشلۆیە کە دەڵێ: "سووریای وەک مزاییک" پاگەندەی دەولەتی پێشوو بوو، بەلام ئەوان هیچکات کاریان لەسەر ەئو مزاییکە نەکرد و ئێستا کاتی گونجاو بۆ پاراستنی ئەو مزاییکەیە.
وتیشی: سەرەڕای بەڵێنەکانی ڕێبەری نوێی سووریا بۆ دامەزرانی حکوومەتێکی هەمووانی، شایەدی هەندێک نیشانەی جێی نیگەرانیی وەک ئامادەبوون سەرۆک وەزیرانی کاتی لە پەنای ئاڵایەک لە سەر شاشەکانی تەلەڤیزیۆنین کە ئەو، ئەو ئاڵایەی بە "جێی نیگەرانی" دەزانی. کەچی ئەوە شتێک نییە کە ئێمە خەباتمان بۆ کردووە و بۆی ڕاپەڕیوین، بەڵکوو ئێمە بە دوای هەلومەرج و ژیان و داهاتوویەکی باشترەوە بووین. ئێمە بە دوای مافی خۆمان وەک کەمینەیەک لە سووریاین.
Your Comment