AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٤ ١٠:٠٣

خۆپیشاندان لە دیمەشق بەبۆنەی ئاگردانی داری کریسمەس

خۆپیشاندان لە دیمەشق بەبۆنەی ئاگردانی داری کریسمەس

دوای ئاگردانی داری کریسمەس لە پارێزگای حەما، مەسێحییەکانی دیمەشقی پێتەخت خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سکای نیوز، لە ناوچە مەسێحی نشینەکانی دیمەشق لە کاردانەوە بە سووتاندنی داری کریسمەس لە حەما دەستیان دایە خۆپیشاندان.

ناڕازیانی سووری، دروشمی " ئێمە داوای بەدی هێنانی مافی مەسێحیەکانین دەکەین" یان وتەوە و لە شەقامەکان خۆپیشاندانیان کرد.

ئەوان نیستبە بە دۆخی مەسێحییەکان لە سووریا دوای تێپەڕینی دوو هەفتە لە ڕووخانی بەشار ئەسەد و شێوەی هەڵسوکەوتی تیرۆریستەکان لەگەڵیان نیگەرانیان دەربڕی.

خۆپیشاندەران بە بەدەستەوە گرتنی خاچی چێوی جەختیان کرد ئەبێ لە سووریا ئاسایش هەبێت و ستەم لە دژی مەسێحییەکان ڕابگیردرێت.





News ID 53248

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha