بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە لە پێنج ناوچەی کوێستانی لە 16 کیلۆمەتری ناوچەی سنووری بەرەو هەرێمی کوردستان سیستەمی پیوەندی لەلایەن گرووپە ئەندازیارییەکانەوە بە پاڵپشتی هێزەکانی تورلیا بە شێوەی شاراوە دابەستراوە.
ناوبراو زیادی کرد: هێشتا دیار نییە کە ئەو سیستەمە پێوەندییە لە بواری سەربازی چالاکی دەکەن یان ناسەربازی. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێڵەکانی مۆبایلی تورکیا لە مەودای زۆر دوورتر لە هێڵی سنووری چالاکن و ئەو بابەتە پرسیاری زۆری سەبارەت بە هۆکاری دابەستنی ئەو سیستەمە پێوەندییە لە نزیکی هەرێمی کوردستان دەهێنێتە ئاراوە.
هەروەها سەرچاوە ئاگادارەکان رایانگەیاند کە تورکیا ژمارەی هێزەکانی خۆیی لە گرینگترین بنکەکانی لە نەینەوا بە شێوەی لەناکاو زیاد کردووەتەوە.
ئەوان زیادیان کرد کە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا هێزە تایبەتەکانی تورکیا بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە لە بنکەی زلیکان هەڵکەوتوو لە نزیکی باشقیە بینراون.
Your Comment