بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە ئاماژە بە هەوڵی ئیسرائیل بۆ هێرش بۆ سەر خاکی سووریا - لە دۆخێکدا کە خەڵکی سووریا بەرەوی گۆڕانکارییەکانی گۆڕینی دەسەڵات بوونەتەوە- ئەو هەوڵانەی پێشێل کرانی ئاشكرای جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان وەسف کرد و داوای کاردانەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و وەڵامدەر کردنی ئەو ڕژیمەی کرد.
ناوبراو، هەوڵی ئیسرائیل بۆ پێشێل کردنی جاڕنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و پەرەپێدان بە داگیرکاریی نیشانەی ڕوانگەی دوژمنانەی ئیسرائیل و بێ ڕێزی بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتیەکان وەسف کرد و لە سەر زەروورەتی بەکارهێنانی دەفرایەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل جەختی کرد.
Your Comment