بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سەرۆکی گشتی ئەرکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ئامادەیی تەواودان . ناوبراو گەلی عێراقی دڵنیا کردەوە کە هیچ مەترسییەک لە سەر وڵاتی عێڕاق نییە.
فەرماندەیی ئەرکانی ئەرتەشی عێراق دوێنێش ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە ڕێکاری هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی دراوسێ لە بواری هاوبەشی ئەمنیەتی و بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکان شوێنگیری دەکات و گەڵالە و بەرنامەکانی خۆی لە ئەو بارەوە ئامادە دەکات.
Your Comment