AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١١ ٠٩:٤٤

نوێترین گۆڕانکارییەکانی سووریا؛گرووپێکی تیرۆریستی قۆڵبەست کران

نوێترین گۆڕانکارییەکانی سووریا؛گرووپێکی تیرۆریستی قۆڵبەست کران

کوژران و بریندار بوونی دەیان چەکداری تیرۆریستی لە داێکدا لە ڕۆژاوای شاری ئیدلب و دەستگیر کردنی ئەندامانی گرووپێکی تیرۆریستی لە دەڤەری لازقیە لە نوێترین هەوالەکانی هاوپەیوەند بە سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری سپۆتنیک ڕاپۆرتی دا کە لانیکەم 18 تیرۆریست لە داوێکدا لە ڕۆژاوای شاری ئیدلب کوژراون.

لە ئەو داوەدا لە گەڕەکی جەمعیەتی ئەلزەهرا ژمارەیەکی دیکە لە چەکدارانی تیرۆریستیش بریندار بوون.

لە ڕووداوێکی دیکەشدا پێوەندی تیرۆریستەکان لەگەڵ سێ گرووپی چەکدار کە چووبوونە نێو گەڕەکەکانی حەلەب بچڕاوە و لە چارەنوسیان هەواڵێک لەبەردەست نییە.

هەواڵنێری سپۆتنیک جێگیر لە لازقیە ڕایگەیاند کە یەکینەکانی ئەرتەشی سووریا ئەندامانی گرووپێکی تیرۆریستی کە هەوڵیان دەدا دزە بکەنە نێو بنکەیەکی ئەرتەش لە شارۆچکە سلمی لە لازقیە، دەستگیر کردووە.

News ID 52928

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha