بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان دوانیوەڕۆی هەینی بە هێزەوە و بە شێوەی بەربڵاو بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیک لە باشووری لوبنان و باکووری فەلەستینی داگیکراوی کردە ئامانجی جۆرەکانی چەک.
لە بەیاننامەی حزبوڵڵادا لە ئەو بارەوە هاتووە: بۆ پاڵپشتی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین و پشتیوانی لە بەرخۆدانیان لە غەززە و بەرگری لە لوبنان و خەڵکەکەی، هێزەکانی بەرخۆدان کاتژمێر 15 و 30 خولەک کۆبوونەوەی سەربازانی ئیسرائیلی لە شارۆچکەی یروئونمان کردە ئامانجی هێرششی درۆنی. ئەو شارۆچکە هەروەها کاتژمێر 18 و 30 خولەکیش کرایا ئامانجی هێرشی مووشەکی.
Your Comment