بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە درێژەی دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران، لەگەڵ سەرلەشکەر فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران دیدار و گفتوگۆی کرد.
لەو دیدارەدا لایەنەکان سەبارەت بە پێوەندیی دووقۆڵی و وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی ئەمنیی هاوبەشی نێوان دوو وڵات و گرنگیی کۆنتڕۆڵی سنوورە فەرمییەکان و پێداگری لە بەکارنەهێنانی فەزای وڵاتی عێراق لە لایەن دوژمنانەوە گفتوگۆیان کرد.
Your Comment