بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری سپۆتنیک لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکی لە کێڵگە نەوتییەکانی عومەر لە دیرەزوری سووریا هەواڵی داو ڕایگەیاند: زنجیرە تەقینەوەکان بەڕادەیەک زۆر بوون کە بوونەتە هۆی لەرینەوەی بنکەی ئەمریکییەکان.
هەروەها شایەدانی نزیکی ڕووداوەکە وتیان کە بە هۆی ئەو هێرشە دووکەڵێکی زۆر لەو ناوەندە هەستاوە و پەدافەندی ئاسمانی و کۆپتەرە ئەمریکاییەکان توانای دەستکردنەوەیان نەبووە.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بە ئامادەباشی هێزی ئەمریکی و هێزەکانی قەسەدە لە دوای ئەو هێرشە مووشەکییە کردووە.
Your Comment