AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ١ ٢٠:٠٩

سەرلەشکەر جەعفەری:

ئیسرائیل چکۆلەتر لەوەیە هێرش بکاتە سەر ئێران

ئیسرائیل چکۆلەتر لەوەیە هێرش بکاتە سەر ئێران

فەرماندەی قەرارگای فەرهەنگی کۆمەڵایەتی بەقیەڵڵا، وتی: ئیسرائیل ناتوانێ هێرشێکی ئەوتۆی و بەزەندەی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی ٢ ئەنجام بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەدعەلی جەعفەری لە پەراوێزی ڕیوڕەسمی بەرزڕاگرتنی شەهید نیلفرووشان، سەبارەت بە هەڕەشەی زایۆنییەکان وتی: ئیسرائیل زۆر چکۆلەتر لەوەیە بتوانی هێرش بکاتە سەر ئێران. ڕەنگە ئەو ڕژیمە بۆ ئەوەی بڵێ وەڵامم داوەتەوە دەست بداتە هێرشگەلێکی چکۆلە و بەرچاونەهاتوو، بەڵام ناتوانێ هێرشێکی ئەوتۆی و بەزەندەی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی ٢ ئەنجام بدات.

سەرلەشکەر جەعفەری سەبارەت بە شێوەی وەڵامدانەوەی ئێران بە هێرشی شیمانەیی ئیسرائیل ڕایگەیاند: وەڵامی ئێمە پەیوەستە بە ئاستی هێرشی دوژمن، بەلام ئەگەر هەڵمەتێکی گەورە و بەرچاو بێت، بێ‌گومان وەڵامی ئێمە چەندبەرابەر دەبێت. هەر چەند خەڵک دڵنیا دەکەینەوە کە زایۆنییەکان جووڵەیەکی بەرچاویان نابێ و هەموو هەوڵەکانیان دەستەوەستانانەیە.

News ID 52362

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha