AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٧ ١٦:٣٤

لە کاردانەوە بە شەهادەتی سینوار؛

وەزیری دەرەوەی ئێران: یەحیا سینوار هەرگیز لە مەرگ نەترسا

وەزیری دەرەوەی ئێران: یەحیا سینوار هەرگیز لە مەرگ نەترسا

وەزیری دەرەوە وتی: ئایدیالی ئازادکردنی خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر زیندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە ئێکس نووسیویەتی: یەحیا سینوار لە مردن نەترسا، بەڵکوو لە غەززە بە دوای شەهیدبووندا دەگەڕا. تا دوا هەناسەی لە بەرەکانی شەڕدا ئازایانە شەڕی کرد.

وتیشی: چارەنووسی ئەو کە لە وێنەی کۆتاییدا بە جوانی دەرکەوتووە، هیچ کەسێک لە درێژەدان بەو شەڕە ڕاناگرێت، بەڵکوو دەبێتە مایەی ئیلهام بۆ هەموو خەباتکارانی بەرخۆدان لە ناوچەکە، چ فەلەستینی و غەیرە فەلەستینی.

زیادیشی کرد: ئێمە و خەڵکی بێشوماری دیکە لە سەرانسەری جیهان سڵاو لە خەباتی خۆنەویستانەی ئەو بۆ ئازادی گەلی فەلەستین دەکەین.

عێراقچی جەختی کرد: شەهیدان بۆ هەمیشه زیندووه و ئەمڕۆ دۆزی ڕزگارکردنی ناوچه داگیرکراوەکانی فەلەستین له هەموو کات زیندووتره.

News ID 52301

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha