AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٧ ٠٨:٤١

میت ڕایگەیاند:

کوژرانی دوو فەرماندەی یەپەگە لە تەل‌ڕەفعەت

کوژرانی دوو فەرماندەی یەپەگە لە تەل‌ڕەفعەت

ڕێکخراوی هەوڵگریی تورکیا(میت) لە کوژرانی دوو ئەندامی باڵای یەپەگە لە تەل‌ڕەفعەت لە کوردستانی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلۆ، ڕێکخراوی هەوڵگریی تورکیا لە کوژرانی حسێن ئۆزتورک بە نازناوی مەزلووم و ڤیدان فاتح بە نازناوی زەلال عەفرین دوو ئەندامی باڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل(YPG) لە ئۆپەراسیۆنێک لە تەل‌ڕەفعەتی کوردستانی سووریا هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، میت ئیدعا دەکات کە هیزە مەیدانییەکانی لە ئۆپەراسیۆنێک لە تەل‌ڕەفعەتدا ئەو دوو ئەندامەی یەپەگەیان کوشتووە، کەچی میدیاکانی نزیک بە پەکەکە و یەپەگە تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکیان بەو هەواڵە نیشان نەداوە.

News ID 52286

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha