AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٦ ١٦:٥١

لە پەیامێکدا ئاراستەیان کرد؛

ڕێبەری ئێران ڕێزی لە کچی ئیمام خومەینی گرت

ڕێبەری ئێران ڕێزی لە کچی ئیمام خومەینی گرت

ڕێبەری ئێران لە پەیامێکدا، پایبەندی و پێداگریی کچی حەزرەتی ئیمام خومەینی بە ڕێبازی بەرزی باوکیان، نرخاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕێوڕەسمی ڕێزنان لە خاتوو مستەفەوی سەرۆکی لیژنەی ئەمیندارانی حەشیمەتی بەرگری لە گەلی فەلەستین، پایبەندی و پێداگریی کچی حەزرەتی ئیمام خومەینی بە ڕێبازی بەرزی باوکیان، نرخاند.

دەقی پەیامی ڕێبەری ئێران:

بە ناوی خودای بەخشەندە و دڵۆڤان

بەرزڕاگرتن و ڕێزنان لە خاتوو مستەفەوی، کچی بەڕێزی حەزرەتی ئیمام خومەینی بنیاتنەری کۆماری ئیسلامی ئێران(رە)، کارێکی شیاو و بەجێیە.

ئەو خاتوونە بەڕێزە بەتوانا و پێداگرە و پاوەجێیە کە لە منداڵی ئەو باوکە بەرزە چاوەروان دەکرێت، پایبەندی خۆی بە ڕێبازی ئیمام و پێشەوای بەرزی کۆچ‌کردوویان نیشان داوە و لە هەمان ڕێباز و هەمان پێناودا هەنگاویان هەڵگرتووە کە نمونەیەکی پێکهێنان و ڕێنوێنی ئەنجومەنی بەرگری لە فەلەستینە.

لە خودای گەورە و مەزن تەندروستی و بەردەوامیی ئەو خاتوونە بەڕێزە ئاواتەخوازم.

سەیدعەلی خامنەیی

24ی ڕەزبەری 1403

News ID 52283

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha