بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩ و دوای هێرشی بۆ سەر کوردەکانی سووریا، بەرەوڕووی گەمارۆی چەک و چۆڵی چەند وڵاتی ئەورووپی و لەوان ئەڵمانیا بۆوە. بەڵام دوای دژایەتیی ئەردۆغان لەگەڵ تەڤڵبوونی سوید بە ناتۆ، گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە یەک لە دوای یەک لە هەڵوەشانەوەدان.
لەمناوە بە گوێرەی گۆڤاری نەیشناڵ ئێنترێستی ئەمریکا، ئەڵمانیا لەم دواییەدا وێرای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی جیهازاتی جەنگی دژی تورکیا، خەریکی چرای سەوز نیشاندان بە دەوڵەتی ئەنقەرە بۆ فرۆشی فرۆکەی جەنگی یۆرۆفایتێری ئەورووپی بەو وڵاتەیە و بەزوویی یەکەمین ناوگانی لەو جۆرە فرۆکانە ڕادەستی تورکیا دەکرێت.
ئەو گۆڤارە سیاسییە لە کۆتاییدا هوشداری داوە: ئێستاکە تورکیا بە ئەرخەیانییەوە و بە فرۆکەی جەنگی یۆرۆفایتێر ئەورووپی کوردەکان لە عێراق و سووریا دەکاتە ئامانج.
Your Comment