AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٣ ٠٨:٤٦

هەواڵنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان:

ئیسرائیل خەریکی کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان لە غەززەیە

ئیسرائیل خەریکی کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان لە غەززەیە

هەواڵنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان جاریکی دیکە لەسەر کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە ، درێژەی دڕندەیی ئیسرائیل لە غەززە و کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان بەرپرسانی نێودەوڵەتی هێناوەتە هاوار.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فرانسیسکا ئالبانز، هەواڵنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: فەلەستینییەکان نلە کەمپی ئاوارەکانی جبالیا لە باکووی غەززە خەریکی کوژران لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلییەوەن.

ناوبراو بە ئاماژە بە دڕندەیی سەربازانی ئیسرائیلی زیادی کرد: ئێمە خەریکین کۆمەڵکوژییەکی دیکە لە کەمپی جبالیا لە غەززە دەبینین. خەڵکی سڤیلی فەلەستینی لە ئەو کەمپە بە کۆمەڵ و تاکەیی دەکوژرێن. ئەو ڕووداوە لە حاڵیکدا خەریکە ڕوو دەدات کە سەربازانی ئیسرائیلی قبووڵیان کردووە کە جەلادەکانی ئەو کۆمەڵکوژیە بن.

ئالبانز جەختی کرد : ئەو هیرشانەی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستینییەکان بە پاڵپشتی ڕۆژاوا و چەکی پێشکەش کراو ئەنجام دەدرێت و سەرمان سووڕ ماوە لە ئەو هێرشانە و ناتوانین ڕایبگرین.

News ID 52227

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha