AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٠ ١٩:١٢

لێکدانەوەی دۆسیەیەکی گوماناوی؛

پڕچەک‌کردنی پێشمەرگە لە لایەن ئەمریکاوە؛ هێڵی سوور یان ئامرازی سیاسی؟

پڕچەک‌کردنی پێشمەرگە لە لایەن ئەمریکاوە؛ هێڵی سوور یان ئامرازی سیاسی؟

جموجۆڵی پێنتاگۆن بۆ ڕادەست‌کردنی تۆپی هۆیتزێر بە هێزەکانی پێشمەرگەی، داخوازیی گشتیی بۆ وەستاندنی ڕەوتی پێدانی چەک بە پێشمەرگەی لە عێراقی فێدراڵدا بەدواوە بووە و ڕەخنەگران دەڵێن ئەمکارە تەشەنە بە ناکۆکییەکانی بەغدا و هەولێر دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گواستنەوەی هۆیتزێری ئەمریکی بۆ هێزی پێشمەرگە، ترس و دڵەڕاوکێی عێراقییەکان لە هەولێری بەرچه‌کراوەی ئەمریکییەکانی بەدواوە بووە و هەندێک دەپرسن کە هەولێر دەیەوێ ئەو چەکانە لە کوێی دابەستێت: لە ناوچە جێ‌ناکۆکەکان یان لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان؟ هاوکات چاودێران لایان وایە ئەم بەزمە تەنیا فێڵێک لە لایەن ڕەخنەگرانی سەرۆک‌وەزیریی محەمەد شیاع سوودانییە کە ئامانجەکەی پێشگیری لە پێوەندیی نزیکی ئەو لەگەڵ هەولێرە.

لە سەرەتای مانگی ئەگێست، ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە ڕادەست‌كرانی ١٢ تۆپی هۆیتزێری ١٠٥ میلی‌مەتری ناسراو بە (M119) بە هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە و لە میانەی ڕێوڕەسمی ڕادەستکرانی تۆپەکان، مارک سترۆ سەرکۆنسولی لەکارکشاوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەولێر ئەو گواستنەوەیەی بە "خاڵێكێ وەرچەرخان لە سازدانی دەفرایەتیی زیاتر" بۆ هێزی پێشمەرگە وەسف کرد. بەڵام لە ناوەڕاستەکانی مانگی سێپتامبێردا محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەم کارەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا ئیدانە کرد و هەمدیسان کێشەکان سەبارەت بەو بابەتە تەشەنە سەندەوە.

حەلبووسی لە پەیامکەیدا ئیدعای کردووە کە ئەگەری بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکانە لە دووبەرەکی ئیتنیکی یان حزبی لە پارێزگا جێ‌ناکۆکەکانی وەک کەرکووک و نەینەوا دەتوانێ پاشهاتی ئەمنیی بەدواوە بێت و ئاسایشی کۆمەڵگا بکەوێتە مەترسییەوە.

قەیس خەزعەلی سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەقیش لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕەخنەی لە گواستنەوەی چەک بۆ هێزی پێشمەرگە گرت و داوای لە سەرکردەکانی عێراق کرد کە "بە گەڕاندنەوەی [هۆیتزێرەکان] بۆ ئەرتەشی فیدراڵ، بە هەڵەی خۆیاندا بچنەوە".

لە لایەکی ترەوە موسەنا سامرایی سەرۆکی بەرەی عەرەبی سوننە پێشوازی لە پڕچە‌ک‌کردنی هێزی پێشمەرگە کرد و وتی: پێشمەرگە بەشێکە هێزەکانی عێراقی و لە دەستوور و یاساگەلی وڵات پێڕەوی دەکات".

هاوکات وەزارەتی بەرگری عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، وێڕای پێداگری بۆ وەفاداریی هێزی پێشمەرگە بە دەوڵەتی عێراق وەک بەشێک لە هێزی نیشتمانی، بەرپرسایەتی گواستنەوەی چەک بۆ هێزی پێشمەرگەی خستۆتە ئەستۆی دەوڵەتانی پێشوو و ڕایگەیاندووە کە ئەو گرێبەستە بەپێی ڕەزامەندیی وەزیرانی پێشووی بەرگری عێراق واتە عێرفان حەیالی(٢٠١٧-٢٠١٨) و جومعە عێناد(٢٠٢٠-٢٠٢٢) واژۆ کراوە.

بابەکر زێباری لە بەرپرسانی سەربازیی پێشووی کورد و سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی عێارق لەوبرەیەوە بە ئاماژە بە ڕێژەی بەشداریی پێکهاتە ئیتنیکییەکان لە ئەرتەشی عێراق ڕوونی‌کردەوە: "لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٠٤ تا ٢٠١٥، عەرەبی شیعە لەسەدا ٤٥، سوننە لەسەدا ٢٥، کورد لەسەدا ٢٠ و پێکهاتەکانی تر لەسەدا ١٠ی ئەرتەشی عێراقیان پێکهێناوە. کەچی ڕێژەی کوردەکان لەم دواییەدا بۆ لەسەدا ٢ دابەزیوە و ئەمە جێی داخە کە بۆ کوردەکان زۆرترین پۆستە باڵاکانی پێشوویان لەدەست داوە.

سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی عێراق هەروەها لە ڕەخنەی لە پێشگریی بەغدا بۆ ناردنی چەکی پێشمەرگە گرت و ئەم ناڕەزایەتییەی بە ئاشکرا لە مانگی ژوئەندا ڕاگەیاند و جەختی کرد: بە هۆی هێرشە بەردەوامی درۆنی و مووشەکی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، پێویستە کوردەکان بە چەکی پێشکەوتە پڕ‌چەک بکرێن.

ئەمریکا دەمێکە چەک ئاراستەی هێزە کوردەکانی عێراق دەکات. پێنتاگۆن لە ساڵێ ٢٠١٧ گرێبەستی ئاژاوەنەرانەی ڕادەست‌کردنی تۆپی هۆیتێزر بە هێزی پێشمەرگەی لە پێناو پاڵپشتی لە ڕۆڵی هەولێر لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، پەسند کرد. بەوەشەوە هیچ هۆکارێکی فەرمی لە بەردەم دواکەوتنی هەناردەی سیستەمی مووشەکی بۆ کوردەکان ئاراستە نەکراوە. ئەگەرچی هەندێک لە چاودێران لەو باوەڕەن کە ئەندامانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەی زاڵ، دژی پڕچەک‌کردنی پێشمەرگەن و چەقیان خستۆتە بەردەم گەیشتنی ئەو چەکانە.

بە ئاوڕدانەوە لە ناکۆکیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەی زاڵ لە دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕەنگە تەشەنەپێدانی یەکێتی بەو ناکۆکییە، ئەوا شایەدی نزیکیی نێوان هەولێر و هێزە سیاسییەکانی شیعە لە کەمپەینی سوودانی بۆ خۆلی دووەمی سەروک‌وەزیرانین. بەوەشەوە کەفاح مەحموود، ڕاوێژکاری سەرۆکی پارتی، "ڕەوتە پێشگرەکان" لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی زاڵدا، بۆ سنووردارکردنی هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی سیاسی لە نێوان سوودانی و پارتی تێدەکۆشن.

بە گوێرەی کەفاح مەحموود هۆی ناڕەزایەتی حەلبووسی لەگەڵ ڕادەست‌کرانی چەک بە هێزی پێشمەرگە دەگەڕێتە بۆ هەوڵی حەلبووسی بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو دەسەڵاتی عێراق و ڕاکێشانی سەرنجی ئەو بەشە لە هێزەکانی شیعە کە دژی سەرۆک وەزیرانی ئێستاکەن و هەوڵ دەدەن بە هێنانە بەرباسی هۆیتزێرەکان، دەوڵەتی ناوەندی لاواز بکەن.

بەوەشەوە سەرەڕای سەرەڕای هەموو ڕەخنەکان، وادیارە هەولێر توانیویەتی پاڵپشتی پێویست بۆ وەرگرتنی ئەو چەک و چۆڵە لە ناوەندەکانی دەسەڵاتی عێراق بەدەست بێنێت و ئێستا کە هۆیتزێرەکان گەیشتۆتە دەست پێشمەرگە، مەحاڵە چیتر هەولێر جگە لە بەرامبەر پێشنیارێکی هەڵخەڵەتێنەر یان شەڕ و ململانێ دەستیان لێ هەڵگرێت.

وادیارە دەوڵەتی سوودانی یان وەزارەتی بەرگریی بە دوای کۆتایی‌هێنان بەم ئاژاوەیەن و لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریشدا داوای لە میدیاکان کراوە کە چیتر "پەرە بە دەنگۆکان و هەواڵە درۆیینەکان نەدەن".

News ID 52187

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha