AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٩ ١٧:٤٥

بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان :

هێرشی بەربڵاوی مووشەکی حزبوڵلا بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی

هێرشی بەربڵاوی مووشەکی حزبوڵلا بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی

بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان ژمارێکی زۆری شارۆچکە زایۆنییەکانی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو کردە ئامانجی هێرشێکی بەرفراوانی مووشەکی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، سەرچاوەکانی هەواڵ لە تەقینەوەی لانی‌کەم ٢٠ مووشەک لە شارۆچکەی "کەریات شەمۆنا" لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو لە دوای هاویشترانی ١٠٠ مووشەک لە لوبنانەوە بەرەو ئەو شارۆچکەیە لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج‌شەممەوە هەواڵیان دا.

لەمناوە کەناڵی ١٢ی تەلەڤیزیۆنی ڕژیمی زایۆنی ئاشکرای کرد کە ناوچەی کەرمەئیل کراوەتە ئامانجی ١٠ مووشەک و ناوەندی دەرمانی "زیف"ی ڕژیمی زایۆنی پشتڕاستی کردەوە کە لە چەند کاتژمێری ڕابردووەوە ٧ سەربازی برینداری زایۆنی لە بەرەکانی شەڕ لە باشووری لوبنان گواستراونەتەوە بۆ ئەو نەخۆشخانەیە.

هەواڵنێری "المیادین"ـیش لە بیسترانی چەندین دەنگی تەقینەوە لە شارۆچکەکانی کەریات شەمۆنا، کەفر جەلعادی و کەفر یۆواڵ لە دوای هێرشی مووشەکیی حزبوڵڵا هەواڵی دا.

News ID 52179

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha