AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٦ ٢٢:٥٩

تەنیا لە ماوەی ١١ ڕۆژی ڕابردوو؛

یۆنیسێف: کوژرانی لانی‌کەم ١٠٠ منداڵی لوبنانی لە هێرشەکانی ئیسڕائیلدا

یۆنیسێف: کوژرانی لانی‌کەم ١٠٠ منداڵی لوبنانی لە هێرشەکانی ئیسڕائیلدا

یۆنیسێف لە کوژرانی زیاتر لە ١٠٠ منداڵی لوبنانی لە ماوەی ١١ ڕۆژی رابردوو بە هۆی هێرشی ئاسمانیی ئەرتەشی زایۆنی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سندووقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان (یۆنیسێف) لە راگەیێندراوێک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا بڵاوی کردەوە وێڕای ئاماژە بە کوژرانی زیاتر لە ١٠٠ منداڵی لوبنانی لە ماوەی ١١ ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند: نزیکەی ٦٩٠ منداڵ لە ئەنجامی ئەو هێرشانە، لە ماوەی ٦ حەوتەی ڕابردوودا بریندار بوونە.

ئەو ناوەندە نێودەوڵەتییە هەروەها لە ئاوارەبوونی ژمارێکی زۆری منداڵانی لوبنانی و بێ‌بەشبوونی هەموو منداڵانی ئەو وڵاتە لە مۆڵەتی خوێندن و پەروەردە لە ساڵی نوێدا هەواڵی دا.

News ID 52132

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha