AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٥ ١٦:٤٣

تێکواندۆکارانی کچ و کوڕی ئێرانی پاڵەوانێتی جیهانیان مسۆگەر کرد

تێکواندۆکارانی کچ و کوڕی ئێرانی پاڵەوانێتی جیهانیان مسۆگەر کرد

هەڵبژاردەی تێکواندۆکارانی کچ و کوڕی ئێران لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی جیهان کە بە میوانداریی کۆریای باشوور بەڕیوەچوو، پلەی یەکەمەیان مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چواردەهەمین خولی ڕکابەرییەکانی تێکواندۆی پاڵەوانێتی میرمنداڵانی جیهان ڕۆژی سێ‌شەممە ١٠ی ڕەزبەر بە بەشداریی ٩٣٦ تێکواندۆکار لە ٩٦ وڵات بە میوانداریی کۆریای باشوور لە شاری چانچێئۆن دەستی پێکرد و پاش ٦ ڕۆژ ڕکابەری، ئەوڕۆ یەکشەممە ١٥ی ڕەزبەر بە پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی ئێران لە هەر دوو گرووپی کوڕ و کچان کۆتایی پێهات.

لەمناوە گرووپی کچان بە ٤ میداڵی زێڕ (پەرنیان نووری، ئایناز نەسیری، حەنا زەرین‌کەمەر و غەزال هوشمەند) و ١ میدالی زێو (ساغەر مورادی) و گرووپی کوڕان بە ٣ میدالی زێڕ (ئەمیرمحەمەد ئەشرەفی، سینا موحتەرمی و مێهدی ڕەزمیان) و ١ میدالی زێۆ (عەلی‌ئەکبەر مورادی) و ٢ بۆڕۆنز (ئەمین‌محەمەد ئەحمەدوەند و ئەمیرمحەمەد نەسیر‌ئەحمەدی) زۆرترین ڕێژەی میدالەکانی ئەم خولەیان مسۆگەر کرد.

News ID 52111

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha