AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٤ ٢٢:٥٦

سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی هەواڵی دا؛

ئێران یەکەمین مانگیلەی خۆی دەنێرێتە سووڕگەی ژێئۆ

ئێران یەکەمین مانگیلەی خۆی دەنێرێتە سووڕگەی ژێئۆ

سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران لە چێکرانی یەکەمین مانگیلە بۆ هاویشتن و ئۆپەراسیۆن لە سووڕگەی ژێئۆ هەواڵی دا و وتی: ئەم پڕۆژەیە بە هاوکاریی زانست‌تەوەرەکان ئەمنجام دراوە و لە خۆیدا خاڵێکی وەرچەرخانی گەورەیە لە پیشەسازیی گەردوونیی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن سالاریە لە دەسپێکی ڕێوڕەسمی حەوتەی جیهانی گەردوون بە ئامادەبوونی وەزیری پێوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیاری، وێڕای بە بەسەرکردنەوەی ئەزموونی ٢٠ ساڵەی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران، وتی: ئێستا گەیشتووینەتە قۆناغێک کە مانگیلەی موخابراتی و هەڵسەنگێنەرانە بە ئاڵۆزترین تەکنۆلۆژیا و وردبینیی وێنەهەڵگرانە چێ دەکەین.

ناوبراو بە ئاماژە بە چێکران و هاویشتنی بەمزووانەی مانگیلە هەڵسەنگێنەرەکانی کەوسەر، مەزنوومەی شەهید سولەیمانی(iot)، زەفەری ٢ و تلووعی ٣، ڕایگەیاند: پەیجۆری چێکرانی یەکەمین مانگیلە کە بتوانێ لە سووڕگەی ژێئۆدا ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدات، لە ژێر ناوی کەمبەرکێی توێژینەوەیی ٣ بە هاوکاریی زانست‌تەورەکانین و ئەم هەنگاوە لە خۆیدا خاڵێکی وەرچەرخانی گەورەیە لە پیشەسازیی گەردوونیی ئێران.

News ID 52095

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha