AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٢ ١٣:٠٣

پزشکیان لە کۆبوونەوەی گفتوگۆی هاوکاری ئاسیا؛

پاڵپشتی لە گرووپە ئیسلامییەکان بە ئەرکی خۆمان دەزانین

پاڵپشتی لە گرووپە ئیسلامییەکان بە ئەرکی خۆمان دەزانین

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پاڵپشتی لە گرووپەکانی بەرخۆدان دەکەین بۆ ئازادی فەلەستین و ئەوە بە ئەرکی خۆمان لە پرسی فەلەستین دەزانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە کۆبوونەوەی مەکۆی گفتوگۆی هاوکاری ئاسیا لە شاری دۆحە ڕایگەیاند: بە پێی هەستیاری و کێشەکانی ڕۆژاوای ئاسیا و هەروەها هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپەکانی بەرخۆدان ئەبێ ئاماژە بکەم کە پێشێل کارانی مافی مرۆڤ و جەنایەتکاران بزانن کە بەرخۆدان دارێکی سەمەردارە و هەرگیز لەناو ناچێت،

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە ئیسرائیل بەزوویی سزا دەدرێت، زیادی کرد: پاڵپشتی لە گرووپەکانی بەرخۆدان دەکەین بۆ ئازادی فەلەستین و ئەوە بە ئەرکی خۆمان لە پرسی فەلەستین دەزانین و بە گوڕەوە لە ئەو بارەوە وەستاوین.

پزشکیان بە ئاماژە بە ئەوەی کە روانین بە ئاسیا، بەردەوام لەلایەن ئێرانەوە سەرەنجی پێدراوە و ئەمڕۆ ئاسیا لە کەناڵی بازرگانی جیهانی، پێگەیەکی بەرزی هەیە وتی: گەورەترین پڕۆژەی ئابووری زیهان، ناوەندی دارایی، داهێنانم تەکنۆلۆژیا و بازرگانی جیهان، پڕ حەشیمەتترین بازاڕی بەکارهێنان لە جیهان، ساماندارترین سەرچاوە سروشتیەکان و وزەی جیهان و گرینگترین کۆریدۆری رەیلی و دەرییا لە ڕۆژهەڵاتی دوورەوە تا کەنداوی فارس لە ئەو قارەیەیە و و ڕۆژبەڕی پەرە دەستێنێت.

هەروەها وتیشی: زۆربەی هاوکارییە چەند لایەنە کاریگەرەکان بۆ قووڵ کردنەوەی هاوکاری کۆمپانیاکان لەوێ گەییشتووەتە ئەنجام و مەکۆی گفتوگۆی ئاسیاییش نمانەیەژی سەرکەوتوو لە گەشەی هاوکاری ڕێکخراو بۆ بەدەست هێنانی بەرژەوەندی گشتییە.

سەرۆک کۆمار پێشنیاری دا کە بە پێکهێنانی کومیتەیەکی تایبەت لە مەکۆی ئاسیایی بە ئامادەبوونی هەندێک ئەندامی هەڵبژێردراو، هەڵمەتێکی کاریگەر بۆ شوێنگیری دەستبەجێی دۆخی بریندارانی شەڕ، ناردنی بەپەلەی یارمەتی مرۆڤدۆستانە و یارمەتی پزیشکی و دەرمانی بۆ ناوچە گەمارۆدراوەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە دۆخی ناوچەکە بەرەو باشتر بوون ببەین.

News ID 52056

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha