بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرخۆدانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: لە پێناو درێژەی بەرخۆدان دژی داگیرکەران لە فەلەستین و لوبنان و لە کاردانەوە بە کۆمەڵکوژیی خەڵکی سفیل لە لایەن ڕژیمی زایۆنییەوە، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ سەشەممە ١ی ئاکتەوبری ٢٠٢٤، هیزەکانی بەرخۆدان دڵی ڕژیمی زایۆنیان بە چەندین مووشەکی ئەرقەب(کرووزی پێشکەوتە) کردۆتە ئامانج.
بەرخۆدانی عێراق جەختی لەوەش کرد کە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ تێکشکاندنی دوژمنان بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە.
Your Comment