AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٦ ١٠:٠٥

لە کاردانەوە بە یارمەتی ئەمریکا بە ئیسرائیل؛

کەنعانی: ئەمریکا هاوبەشی یەکەمی تاوانەکانی ئیسرائیلە

کەنعانی: ئەمریکا هاوبەشی یەکەمی تاوانەکانی ئیسرائیلە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە پاکێجی یارمەتیی نوێی ئەمریکا بە ڕژیمی زایۆنی بۆ درێژەی جەنایەتەکانی لە ناوچەدا وتی: ئەم پارەیە چ نییە جیا لە پاداشی خاوەن‌کار بە بکووژان بۆ درێژەدان بە کۆمەڵکوژییان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ئاماژە بە پاکێجی یارمەتیی نوێی ئەمریکا بە ڕژیمی زایۆنی بۆ درێژەی جەنایەتەکانی لە ناوچەدا وتی: ئەم پارەیە چ نییە جیا لە پاداشی خاوەن‌کار بە بکووژان بۆ درێژەدان بە کۆمەڵکوژی.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ڕژیمی ئاپارتایدی ئیسرائیل وەرگرتنی پاکێجی نوێی یارمەتیی ٨،٧ ملیارد دۆلاریی ئەمریکای لە پێناو بەرزکردنەوە کوالیتی سەربازیی لە ناوچەکەدا ڕاگەیاندووە، وتیشی: جێی شەرمە کە ئەمریکا کۆمەڵکوژیی نزیکەی ٤٢ هەزار کەس لە ماوەی ١١ مانگ لە فەلەستین و زیاتر لە ١٥٠٠ کەس لە ماوەی ٤ ڕۆژ لە لوبنان بۆ "بەرگری لە خۆیان" نابینێت.

کەنعانی جەختیشی کرد: کۆمەڵگای جیهانی چیتر ئەرخەیانن کە ڕژیمی زایۆنی هاوبەشی پلە یەکی جەنایەتە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە کۆمەڵکوژیی فەلەستین و لوبنانە.

News ID 51904

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha