AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٥ ١٢:٥١

پزشکیان:

بە گوێرەی بەرژەوەندی نەتەوەیی لەگەڵ ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات هاوکاری دەکەین

بە گوێرەی بەرژەوەندی نەتەوەیی لەگەڵ ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات هاوکاری دەکەین

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە دەقێکدا لە هەژماری تاکەیی خۆی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان نووسی: هاوکات لەگەل دیدارەکانی من و وەزیری دەرەوە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە نیۆیۆرک، دانوستانەکانی وەزیری ئابووری لەگەڵ وڵاتانی ئاسیاییش لە ئۆزبەکستان لە ئارادایە. لە ڕۆژانی داهاتوو جێگری یەکەمیش دەچێتە پاکستان و ئەرمینیا.

ناوبراو زیادی کرد: هیوادارین ئەو سەفەرانە کاریگەری ئەرێنی لە سەر ژیانی خەڵ هەبێت، دەوڵەتی چواردەهەم لە ڕۆژاوا تا ڕۆژهەڵات، لە نیۆیۆرک تا سەمەرقەند بەدوای دیپلۆماسی سیاسی و ئابووری لەگەڵ جیهانە، ئێمە هەر وەک بەڵێنمان دابوو بە گوێرەی بەرژەوەندی نەتەوەیی لەگەڵ ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا هاوکاری دەکەین.

News ID 51892

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha