بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرەی قەتەر وتی: ئەوە ئێمەیش کە چوارچێوەی کاتی کاردانەوە بە تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە دیاری دەکەین و ئیسرائیل ناتوانێت ئەوەی کە بیەوێت ئەنجام بدات. ئیسرائیل هیوادارە کە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین پەرە پێبدات تا مانەوەی خۆی مسۆگەر بکات.
ناوبراو درێژەی دا: ئیسرائیل نەیتوانی بگاتە ئامانجەکانی لە غەززە و نەیتوانی حەماس لە ناوببات، تەنیا ئامانجێک کە ئیسرائیل دەستی خست ئەوە بوو کە شارە وێڕان بکات و ڕێگری بکات لە گەییشتنی جیهازاتی مرۆڤدۆستانە.
سەرۆک کۆمار وتیشی: کوالێتی ، کات و شوێنی وەڵامدانەوەی ئێمە چەند حاڵەتە کە نابێت ڕایبگەیێنین.
پزشکیان جەختی کرد: نتانیاهۆ بەدوای بەدەست هێنانی ژیانی سیاسی لە ڕێگای قەیرانەوەیە و ئیسرائیل هیچ خەسارێک لە پەرەپێدان بە شەڕ نابینێت چونکوو لەلایەن کەسانێەوە پاڵپشتی دەکرێت کە بایەخی مرۆڤدۆستانەی هەڵەیان هەیە.
وتیشی: وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ کاردانەوەی هاوئاهەنگیان هەبێت چونکوو ئیسرائیل ئەوەی کە لە غەززە ئەنجامی دا لە لوبنانیش دەیکات.
سەرۆک کۆمار وتیشی: ئێمە دوای شەڕ لەگەڵ هیچ لایەنێکەوە نین و پابەندەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بووین و پابەندیش دەمێنین.
پزشکیان درێژەی دا: ئەو چەک و مووشەکانەی کە چێمان کردووە بۆ بەرگری لە خۆمانە لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل.
هەروەها جەختی کرد: ئێمە کێشەیەکمان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا نیە، بەڵام بە ئەوەی کە بەڵینی داوە پابەند نەبووە. ئێستاش نیازپاکی ئەمریکا نابینین و ئەوە هەمان شتە کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕووی دا.
هەروەها لە درێژەدا زیادیان کرد: ئەبێ گەنجان ئاگادار بن لە ئەوەی کە شەڕی هەشت ساڵە بۆچی ڕووی دا. پرسێک کە ئەمڕۆ ئێمە بۆ بابەتی بەرەڤانی پیرۆز باشە بۆ بەردەنگەکانمان شی بکەینەوە، بریتییە لە:
1. یەکێک هۆکاری ڕوودانی شەڕی 8 ساڵە. بەرەی گەنجی ئێمە کە سەردەمی شەڕیان ئەزموون نەکردووە، بزانن کە بۆچی کۆماری ئیسلامی چووە نێو شەڕێکەوە کە هەشت ساڵ درێژەی خایاند. هەشت ساڵ کات ماوەیەکی کەم نییە. هەموو لایەنەکانی وڵات و ئیمکاناتی ئیران دەکەوێتە خزمەت بەرگرییەوە. هۆکاری چوونی ئێمە بۆ نێو ئەو شەڕە چ بوو؟
2. پرسی دووهەم کە ئەبێ سەرەنجی بدرێتە سەر بۆ بەردەنگی ئەمڕۆ، ڕاپۆرتێک لە شەڕە.
بەردەنگەکانی ئەم قسانە بەرەی گەنج، بەرەی گەنجی داهاتوو، منداڵانی ئێوەن؛ هەمووان ئەبێ لەسەر ئەو بابەتە بیر بکەنەوە، کار بکەن، وانە بگرن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد: ئەنگێزەی هێرش بۆ سەر سنوورەکانی ئێرانی شۆڕشگێر تایبەت بە سەددام و حزبی بەعس نەبوو.
وتیشیان: هۆکاری دوژمنایەتی زلهێزەکان لەگەڵ شۆڕشی ئیسلامی پپێکهاتنی شۆڕشی خەڵکی بێ وێنە و هزرێکی نوێ بۆ ئیدارەی جیهان بوو.
ڕێبەری ئیران وتیا: کۆامری ئیسلامی قسەیەکی نوێ بوو هەمبەر سیستەمی پووچ؛ زۆربێژان ئەوەیان قبووڵ نەدەکرد.
هەروەها درێژەی دا: ئەوەی کە سیستەمی سیاسی کۆماری سئیالمی سەرەنجڕاکێش دەکاتەوە، وەستان هەمبەر سیستەمی هەڵەی جیهانییە.
Your Comment