AP ١٤٠٣ خەرمانان ٣١ ١٧:٣٦

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە:

ئەمریکا لە جەنایەتەکانی زایۆنیدا هاوبەشە

ئەمریکا لە جەنایەتەکانی زایۆنیدا هاوبەشە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆیدا نووسی: ئەمریکا دەبێ بەرپرسایەتییە یاسایی و نێودەولەتییەکانی هاوبەشی لە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە دژی فەلەستین و لوبنان و سووریا لە ئەستۆ بگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە پەیامێک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس‌دا نووسی: بە گوێرەی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، ڕێژەی شەهیدانی هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر باشووری بەیرووت گەیشتە ٣١ کەس و کۆی شەهیدانی هێرشی ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر زاحییە و دوو هێرشی تیرۆریستیی ڕابردووی لە ڕیگەی دەزگاگەلی پێوەندییەوە، گەیشتە ٧٠ کەس.

نووسیشی: ڕژیمی زایۆنی هاوکات لە ٧٢ کاتژمێری ڕابردوو ١١٩ هاووڵاتیی فەلەستنیی لە کەرتی غەزە شەهید و ٢٠٩ کەسی بریندار کردووە.

کەنعانی لە کۆتاییدا جەختی کرد: سەرەڕای ئەو هەموو جەنایەت و دڕندەییە بێ‌وێنەیە، شایەدی پاڵپشتیی بێ ‌ئەملا و ئەولای سیاسی، سەربازی، هەواڵگری و ئەمنیی دەوڵەتی ئەمریکا لە ڕژیمی زایۆنی لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوە نەتەوە یەکگرتووەکانین و ئەوەش واتە ئەمریکا دەبێ بەرپرسایەتییە یاسایی و نێودەولەتییەکانی هاوبەشی لە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە دژی فەلەستین و لوبنان و سووریا لە ئەستۆ بگرێت.

News ID 51805

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha