AP ١٤٠٣ خەرمانان ٣٠ ١٢:٤٥

بە بۆنەی لەدایک بوونی پێغەمبەر و ئیمام جەعفەر ئەندام درا؛

ڕێبەری ئێران سزای نزیک بە سێ هەزار زیندانیی بەخشی

ڕێبەری ئێران سزای نزیک بە سێ هەزار زیندانیی بەخشی

ڕێبەری ئێران سزای نزیک بە سێ هەزار زیندانیی بەخشی یان داشکانی بۆ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی محەمەد(د.خ) و ئیمام سادق (د.خ)، ڕێبەری ئێران داواکاری سەرۆکی دەسەڵاتی داد بۆ لێبوردن و داشکانی سزای نزیک بە سێ هەزار زیندانیی قبووڵ کرد.

موحسێنی ئێژەیی سەرۆکی دەسەڵاتی داد لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری ئێران بە ئاماژە بە هاتنی لەدایک بوونی حەزرەتی محەمەد و ئیمام سادق داوای لێبوردن و داشکان و گۆڕنی سزای دوو هەزار و هەشتسەد و هەشتا و حەوت سزاداراوی دادگاکانی گشتی، شۆڕش، ڕێکخراوی دادوەری و هێزە چەکدارەکان و تەعزیراتی کردبوو.


News ID 51781

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha