AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٧ ١١:٥٠

لە دیداری کاروانی وەرزشی ئێران لە ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیکی 2024؛

ڕێبەری ئێران: کاری وەرزش ئەبێ بەهەند وەربگیردرێت

ڕێبەری ئێران: کاری وەرزش ئەبێ بەهەند وەربگیردرێت

دیداری ئەندامانی کاروانی وەرزشی نێردراوی ئێران بۆ یارییەکانی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیکی 2024 ی پاریس لەگەڵ ڕێبەری ئێران چەند خولەک پێش ئێستا دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیداری ئەندامانی کاروانی نێردراوی ئێران بۆ یارییەکانی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیکی 2024 ی پاریس لەگەڵ ڕێبەری ئێران لە چەند خولەک ]ێشەوە دەستی پێکردووە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەو دیدارەدا وێڕای دەسخۆشی لە ئەوانەی کە میدالایای بەدەست هێناوە، ڕاهێنەران و کاربەدەستانی کاروانی نێردراوی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیکی پاریاس، لەسەر گرینگی ڕوانگەی جیدی نیسبەت بە وەرزش جەختیان کرد.

ڕێبەری ئێران لە درێژەدا وتیان: سیاسەتی دووفاقەیی وڵاتانی زاڵ بەسەر پرسە وەرزشییە نیودەوڵەتییەکان لە یارییەکانی ئەم دواییە بەرچاو بوو.

لە سەرەتای ئەو دیدارەدا ، چەند ئایەتێک لەلایەن ئێحسان بەیاتەوە خوێندرا، بەیات قورئان خوێنی کەژەوانە کە چووەتە چوار کێوی بەناوبانگی ناوخۆیی و دەرەکی.

لە درێژەدا خاتوو سارە جوامێری، قارەمانی پارائۆلەمپیکی پاریس و خانمێک کە زیاترین شانازیی وەرزشوانی پارائۆلەمپیکی هەیە لە دیداری ئەمڕۆ لەگەڵ ڕێبەر قسەی کرد.

جەوانمەردی، پاڵەوانی پارائۆلەمپیکی پاریس داوای پێشکەش کردنی ئونگولستیلەی ڕێبەری ئێرانی کرد بۆ منداڵەکەی.

لە درێژەدا ئاریەن سەلیمی خاوەنی میدالیای زێڕی تێکواندۆی ئۆلەمپیک لە لێدوانێکدا وتی: بۆ برندە سەروەی ئاڵای ئازیزی ئێران شەڕ دەکەین. بە شانازییەوە ئێرانیم و ئێرانی دەمێنمەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەو دیدارەدا وێڕای دەسخۆشی لە وەرزشوانان، وتیان: زۆر خۆشحاڵم لە ئەوەی کە جارێکی دیکە توانیم لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئازیزترین منداڵانی ئەم وڵات دیدار بکەم. بەڕاستی وەرزشوانان هۆی شانازی ئێمەن و بێ گومان بۆ ئێران هۆی سەربڵندی دێنە ئەژمار.

هەروەها وتیان: ئەمساڵ لە یارییەکانی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیک درەوشانەوەیەکی تایبەتمان بینی و زۆر بەرچاو و باش کردەوەتان نواند.

ڕێبەری ئێران جەختیان کرد: گەلتان شاد کردەوە، هەستی شانازیتان لە دڵی گەل دروست کرد و هەر بۆیە دەسخۆشیتان دەکەم.

سیاسەتی دووفاقەیی وڵاتانی زاڵ بە سەر پرسەکانی وەرزشی نێودەوڵەتی لە یارییەکانی ئەم دوایی بەرچاو بوو

ئایەتوڵڵا خامنەی وتیشیان: ئەوەی کە ئەمساڵ بەرچاو بوو لە یارییەکانی ئەمساڵدا، سیاسەتی دووفاقەیی ولاتانی زاڵ بە سەر پرسەکانی وەرزشی نێودەوڵەتی بوو. بە راستی نیشانیان دا کە سیاسەتی دووفاقەیی و دژ بە سەر هەڵسوکەوتیاندا زاڵە. فڵان دەوڵەت و وڵات بێبەش دەکەن چونکوو شەڕیان ڕێکخستووە، بەڵام ئیسرائیل کە هەزاران منداڵی کوشتووە لە نزیک یەک ساڵدا، بێ بەش ناکەن.هەر ئەوە سیاسەتی دووفاقەیی و دوژمنانەیە. ئەمە هەر ئەو قسەیەیە کە هەمیشە وتوومانە و گەورە کردنەوە نییە. دەڵێن وەرزش سیاسی نییە لە حاڵێکدا کە زیاترین ئامانجی سیاسی تێدا دەبینرێت.

دەسخۆشی ڕێبەر لە داکۆکی وەرزشوانانی ئیران لەسەر شوناسی ئێرانی و ئیسلامی؛ لە پاراستنی باڵاپۆش و پێشکەش کردنی میدالیا بە منداڵانی غەززە تا وێنە لەگەڵ ئاڵای فەلەستین

ڕێبەر وتیان: لە وەرزشە نیودەوڵەتیەکان بەس هێزی لەش و زانینی وەرزش نییە کە نیشان دەدرێت. توانی ڕۆحی و بڕوا بە خۆبوونی گەلی ئیرانیش نیشانی نەیاران درا. ئەمە زۆر گرینگە. ئەوەی کە ئەو کچە ئازیزەی ئێمە میدالیاکەی پێشکەشی منداڵانی غەززە کرد ئەوە زۆر مانادارە. یان ئەوەی کە ناوی کاروانی ئێمە خزموتگوزاری ڕەزا دەنرێت زۆر مانای باشی هەیە.

هەروەها جەختیان کرد: پاراستنی باڵاپۆشی وەرزشوانانی خانم و ئەوەی کە پیاوانمان دەست نادەنە دەستی خانمانەوە زۆر مانادار و نیشاندەری بڕوابەخۆبوونە. ئەوە نیشاندەری ئەوەیە کە ئێرانیەکان ڕێز دەنێن لە شوناسی خۆیان واتا شوناسی ئیسلامی.

News ID 51728

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha